بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بازاڕی قەیسەریی كەركوك، بە بڕیاری پارێزگار بە وەكالەتی شارەكە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا.
لیژنەكە بە سەرۆكایەتیی لیوا عەلی متشەر، جێگری فەرماندەی پۆلیسی كەركوك و ئەندامێتیی نوێنەرانی دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانی شارەكەیە.
دووشەممەی رابردوو رێبوار تەها، سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەردانی بازاڕەكەیان كرد و رایگەیاند، بڕیارماندا چاودێریی وردی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەین.
ئەوەشی خستەڕوو، داوایەک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین تاوەکو زیانلێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە.