وەزیری تەندروستی: 11 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا 11 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش پێنجیان گیانیان لەدەستداوە.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، “نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ساڵی 1947 ەوە هەیە، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی و گوازراوەیە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رەنگە کەسی تووشبوو سەرەتا هەست بە نیشانە نەکات، بەڵام بە گشتی لەنێوان سێ بۆ شەش رۆژدا نیشانەکان لە کەسی تووشبوو دەردەکەوێت کە دیارترینیان خوێنبەربوونە لە سەرجەم بەشەکانی لەشی مرۆڤ، هەر لە سەرەتاوە دەبێت ئەم نەخۆشخانە داخڵی بەشی چاودێری چڕ بکرێن نابێت لە قاوشدا بهێڵرێنەوە”.

وەزیری تەندروستی هەرێم ئاشکراشیکرد، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە هەرێم 11 حاڵەتی تووشبوون تۆمراکراوە لەو ژمارەیەش پێنج کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە و داوای ‏جێبەجێكردنی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای زیندووكردنەوەی خاڵێكی ڕێككەوتنەكەیان لە پارتی ‏دەكات، كە تایبەتە بە دانانی كاندیدێكی یەكێتی بۆ پۆستی…
Total
0
Share