قوباد تاڵەبانی: سەبارەت بە مووچە لەگەڵ بەغداد رێككەوتووین

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، رێککەوتوون داتا و زانیاریی هێزە ئەمنییەکان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق رەوانە بكەن، بۆ ئەوەی مووچەکانیان بنێرن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەگەر بەراورد بكەیت بە رابردوو، ئێستا جیاوازییەكی زۆر هەیە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد، بەرەو باشتر. هەماهەنگی و رێككەوتنی زیاتر هەیە لەنێوان هەردوولا، كە چاوەڕوانین ببێتە بە خێر و خۆشی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

دەربارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش وتی، “رێككەوتووین لەگەڵیان (لەگەڵ بەغداد) بە ئالیەتێك داتا و زانیارییەكانیان بۆ بنێرین، كە ئەوان و ئێمەش پێمان باشە”.

قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە داهاتی نانەوتیش روونیكردەوە، گەیشتووینەتە رێككەوتن كە داهاتی نانەوتی رادەستبكرێت و حكومەتی هەرێم لاریی نییە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد، تەنها ماوەتەوە لەسەر چۆنیەتیەكەی و شێوازی رادەستكردنەكە و، كۆبوونەوە و سەردانەكانیش لەو چوارچێوەیەدایە.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیشدا دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، جێگری سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە، “ئەمساڵ هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی: ئەگەر هاوڵاتییەک پارە نەدات کارەباکەی دەکوژێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نابێت بهێڵدرێت هاوڵاتی پارەی کارەبای لەسەر کۆببێتەوە و ئەگەر هاوڵاتییەک پارە نەدات، کارەباکەی…
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەن بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوە”. چرۆ…
Total
0
Share