فولكەیەك لە سلێمانی هۆكاری چەندین ڕووداوی هاتوچۆیە

گرفتی ئەندازەیی لە فولكەی سەر ڕێگای هەواری شار – تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی، بووەتەهۆی چەندین ڕووداوی هاتوچۆ و گیانلەدەستدانی هاوڵاتییان، داوادەكرێت لایەنی پەیوەندیدار گرفتەكە چارەسەربكات.

لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا، سێ ڕووداوی هاتوچۆ لە فولكەی سەر ڕێگای هەواری شار و تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی ڕوویانداوە، هەر سێ ڕووداوەكەش قوربانییان لێكەوتووەتەوە، دوایینیان ڕووداوەكەی ئەمڕۆ بوو كە بووەهۆی گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی سێ كەسی دیكە.

بەپێی وتەی ئەندازیاران، فولكەكە و بەشێكی ئەو ڕێگایە گرفتی ئەندازەییان هەیە و شوێنەكە پێویستی بە چاككردنەوە، یاخود گرتنەبەری ڕێوشوێنە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆوە بۆ ڕێگریكردن لە چەندبارەبوونەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

وەك شارەزایان دەڵێن، گەر دەستكاریی دیزاینی فولكەكە نەكرێت و گۆڕانكاریی تیادا نەكرێت، ئەوا لایەنی كەم لەمپەر و كامێرای دیاریكردنی خێرایی لەو شوێنە جێگیربكرێن لە پێناو كەمكردنەوەی خێرایی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەو شەقامەدا تێپەڕدەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بۆردومانی كۆبانێ دەكات و هەسەدە هێزەكانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا سوپای توركیا دەستیكردووە بە بۆردومانكردنی دەوروبەری كۆبانێ. بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی سوریای…
زیاتر ببینە

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: 95%ـی فەرمانبەران و مامۆستایانمان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردووەتەوە

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت 95%ـی فەرمانبەران و مامۆستایانیان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردووەتەوە و رێژەیەکی کەمیش فۆڕمی هەژماری منیان پڕکردووەتەوە.…
Total
0
Share