قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێم کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران داوا لە یەكێتیی ئەوروپا دەكات لە پرۆژەی بازرگانیی بچوك و پلاتفۆرمی سمارت سولی هاوكاری بكەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ تۆرکیڵد بیگ، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باسی چۆنییەتیی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستان کرا. لەم چوارچێوەیەشدا جەختکرایەوە لەسەر پشتگیریکردنی پڕۆژەی بازرگانیی بچوک و بە تایبەتیش ئەو پڕۆژانەی لەلایەن گەنجان و بە بیرۆکەی گەنجانەوە پێشکەشدەکرێن.

قوباد تاڵەبانی داوایکرد، یەکێتیی ئەوروپا زیاتر هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات، بە تایبەتیش لەڕووی گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتانی ئەوروپا لە پێشخستنی پڕۆژە بازرگانییە بچوکەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر پلاتفۆرمی سمارت سولی و کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ داهێنان و کارسازی کرا کە بڕیارە رۆژی 25ی ئەم مانگە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت. هەردوولا هاوڕابوون کە پلاتفۆرمی سمارت سولی پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومڕانی لەڕێگەی بەشداریپێکردنی هاوڵاتییان لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا. لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆک وەزیران داوایکرد یەکێتیی ئەوروپا هاوکاری پێشخستنی پلاتفۆرمەکە بکات.

پلاتفۆڕمی سمارت سولی دەستپێشخەرییەکی نوێی جێگری سەرۆک وەزیرانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شار لەڕێگای بەشداریکردنی هاوڵاتییان و کەسانی پسپۆڕ لە دۆزینەوەی چارەسەری زیرەک و داهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا. ئامانجی پڕۆژەکەش پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە بە هاوڵاتییان و پێشخستنی سیستمی بەڕێوەبردن و حکومڕانییە لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەیەكی كەمبینراوی سەرۆك مام جەلال، ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە بڵاوكرایەوە

وێنەیەكی كەمبینراوی سەرۆك مام جەلال، ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە بڵاوكرایەوە. هاوكات لەیلا زانا، سیاسەتمەداری كورد دەڵێت، “پڕۆسەی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە لێبڕینی موچە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەوترێت لابردنی تەرکیزی خەڵکە لەسەر لێبڕینی موچە…
Total
0
Share