یەکێتی تانە لە بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن دەدات

لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، بازنەی هەڵەبجە بێبەشکراوە لە بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردندا کە پێنج کورسی لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی هەرێمی تەرخانکردووە بۆ کۆتاکان.

تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبارەی دابەشکردنی کورسی کۆتای پێکهاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان بڕگەی نایاسایی تێدایە و تانەمان لەبڕیارەکە داوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوای تەرخانکردنی کورسی کۆتا بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەکەین هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە و جەختیشی کردووەتەوە، دەیانەوێت پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان لەپەرلەمانی کوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی داکۆکی لەمافە رەواکانی خۆیان بکەن.

 

بابەتی پێشتر

لە دهۆک کەسێک بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share