لە دهۆک کەسێک بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

پیاوێکی تەمەن 48 ساڵان بە تای خوێنەربوون گیانیلەدەستدا.

د. سەگڤان حەسەن، بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەکان لە تەندروستیی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە سنووری دهۆک تۆمارکراون، یەکێکیان گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە پیاوێکی تەمەن 48 ساڵانە و خەڵکی قەزای ئاکرێ-یە، لە رۆژی 19ی ئەم مانگە لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلیی هەولێر گیانیلەدەستدا.

بەرپرسی نەخۆشییە گوازراوەکان لە تەندروستیی دهۆک، باسی لەوەش کرد، حاڵەتەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون ژنێکی تەمەن 60 ساڵانە و چارەسەری پێویستی بۆکراوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، تائێستا نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە لە حاڵەتدایە و نەبووەتە پەتا. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share