هەولێر.. پێنج کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون فۆتۆ: بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەکەم، ئاشکرایکرد، پێنج کەسیان بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکرووە و دەستبەسەر بڕێک مادەی هۆشبەریشداگیراوە.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی نەهێستنی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لەلایەن هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 2،846 ) مادەی هۆشبەر لەگەڵ دەستگیرکردنی ( 5 ) پێنج تۆمەتبار”.

بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی بەمجۆرە بڵاوکردووەتەوە:

1ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 1،760 ) یەك کیلۆ و حەوت سەد و شەست گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( هێرۆین ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( هـ ـ خ ـ ر ).

2ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 1 ) یەك کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح ).

3- دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 86 ) هەشتا و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( 2 ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ).

لە لایەکی دیکەوە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ڕاگەیەنراوێکی لە پەڕەی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ھاتووە، “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر دەستگیر کرد”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، “لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا بڕێک مادەی ھۆشبەر و کەلوپەلی بەکارھێنانی مادە ھۆشبەرەکانیان پێبووە و دەستیانبەسەردا گیراوە، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوونی لیژنەكەی پەرلەمان بۆ خۆپیشاندانەكان بەكوێ گەیشتووە؟

بەدواداچوون بۆ خۆپیشاندانەكانی سنووری سلێمانی لەلایەن لیژنەكەی پەرلەمانەوە بەردەوامە، ئەندامێكی لیژنەكەش كاری لیژنەكەیان ئاشكرادەكات. شاخەوان ڕەئوف، ئەندامی لیژنەی…
زیاتر ببینە

پەیامەكانی پشت هێرشەكەی هەولێر ئاشكراكران
ڕاپۆرتێكی بەریتانی: ئێران بەئاسانی مووشەكی بالیستی بەهەدەرنادات

بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی هێرشەكەی سەر هەولێر بە وەڵامدانەوەی هێرشێكی پێشووی ئیسرائیل بۆسەر كارگەیەكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە تەبرێز…
Total
0
Share