تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکرایەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ تەمەنی ئەنجومەنی کۆمسیارانی بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکردەوە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، تەمەنی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق درێژکرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ شەش مانگ تاوەکو 6ی کانوونی دووەمی 2025 درێژکرایەوە، بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: هیچ پلان و بڕیارێک نییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و لەبارەی دروستیکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە دەڵێت، “ئەو دەنگۆیانەی کە باسی…
Total
0
Share