بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە داڕشتنەوەی سیاسەتێكی نیشتمانیی تۆكمەیە بۆ بەرەوپێشچوونی كەرتی وزە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ جۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەرچاوەكانی وزە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەبوو، پرسی وزە، ئابوریی هەرێمی كوردستان و فراوانكردنی هەماهەنگیی بازرگانیی نێوان هەرێمی كوردستان، عێراق و ئەمریكا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی ئەمریكا دووپاتكردەوە تاوەكو سەرمایەكانیان بەگەڕبخەن و بەشداربن لە بەهێزكردنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی كوردستان.

لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ رایگەیاند، “ئامانجی ئێمە داڕشتنەوەی سیاسەتێكی نیشتمانیی تۆكمەیە بۆ بەرەوپێشچوونی كەرتی وزە، بەشێوەیەك ئەم سەروەتە نیشتمانییە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك، بەهێزتركردنی وڵات و گەشەكردنی بوارە جیاوازەكان”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممە كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانییەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی بەرزدەنرخێنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share