بەبۆنەی نەورۆزەوە ئاهەنگێك لە كۆشكی سپی ئەنجامدرا

سەرۆكی ئەمریكا ئاهەنگێكی لە كۆشكی سپی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ئەنجامدا و وتەیەكیشی لەبارەی مەهسا ئەمینیی كچە كوردەوە پێشكەشكرد.

لەمیانەی ئاهەنگەكەدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كوردانی وڵاتەكە بەڕێوەچوو، جۆ بادین، سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكدا رایگەیاند، هیواخوازە جەژنەكە، كە نەریتێكە تەمەنی نزیكەی چوار هەزار ساڵە و بە كردنەوەی ئاگر جیادەكرێتەوە، “ساتی هیوابێت بۆ ژنانی ئێران كە تێدەكۆشن لەپێناو مافە مرۆییە بنەڕەتییەكانیان”.

وتیشی، ویلایەتە یەكگرتووەكان لەپاڵ ژنانی ئازاددا دەبێت كە بە بڕواكان ئیلهامبەخشن بۆ جیهان. وەك ئاماژەیەك بۆ خۆپیشاندانەكانی پاش كوژرانی مەهسا ئەمینی.

بایدن بۆنەكەی نەورۆزی ئەمساڵی لە كۆشكی سپی بە گەورەترین ناوبرد.

لەو ئاهەنگەدا ژمارەیەك كەسایەتیی كورد لەلایەن بایدن و جێلی هاوژینیەوە بانگێشتكرابوون وەك بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری سینەمایی كورد و سینەم محەمەد، نوێنەری رۆژئاوای كوردستان لە ئەمریكا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆزێف بۆرێڵ: گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئێستادا لەهەر کاتێکی دیکە پێویستترە

بەرلە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا، جۆزێف بۆرێڵ نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندبوون بە…
Total
0
Share