پوتین: چەندین تیرۆرست لە عێراق و سوریاوە چوونەتە ئەفغانستان

سەرەڕای ئەوەی سەرۆک کۆماری ڕوسیا پێشتریش چەندینجار هۆشداری دابوو لە کۆبوونەوەی چەکدارە جیهادییەکان لە ئەفغانستان، ئەمجارە هەواڵی کۆبوونەوەی چەکدارە جیهادییەکان لە ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت.

ڤیلادمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند، “چەندین چەکداری مەترسیداری شارەزا لە شەڕدا لە عێراق و سوریاوە خۆیان گەیاندووەتە ئەفغانستان”.

پوتین وتیشی، “ئەگەری هەیە تیرۆرستان بیانەوێت لە ئەفغانستانەوە سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ تێکبدەن”.

ڕوسیا پێشتریش هۆشداریدابوو لە بڵاوبوونەوە و نزیکبوونەوەی چەکدارە جیهادییەکان لە ناوچەکانی ئاسیای ناوەندی، حكومەتی ڕوسیا دوو مانگ پێش ئێستا هۆشداریدابوو لە ئەگەری دروستکردنی کامپی پەنابەران لە ناوچەکانی ئاسیای ناوەندی و ئەوەی بە مەترسیی جددی بۆسەر ڕوسیا زانیبوو.

کۆبوونەوەی چەکدارە جیهادییەکان لە ئەفغانستان وەک یەکێک لە دراوسێکانی ڕوسیا، بەرپرسانی ئەو وڵاتەی نیگەرانکردووە، بەتایبەت ترسی کاریگەریی ئەو چەکدارانە لەسەر مسوڵمانانی ڕوسیا، چونکە تا ئێستا بەپێی ئامارەکان ئایینی ئیسلام لە ڕوسیا دووەم ئایینە و لە %25ی ڕوسیا مسوڵمانن.

بابەتی پێشتر

ئەگەر هەیە (ئۆفساید) لە مۆندیالی قەتەر بکرێت بە ئۆتۆماتیکی

بابەتی دواتر

هێزە ئەمنییەکان بەدوای بكوژی كارمەندەكەی دەروازە ستی-دا دەگەڕێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share