سەرۆك كۆماری توركیا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات كە بەشێكی پەیوەندیدارە بە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندووە، بڕیاری دواخستنی سەردانەكەمان بۆ ئەمریكا پەیوەندیدارە بە نەگونجاندنی ئەو كاتەی پێشتر دانراوە لە نێوان توركیا و ئەمریكا و جگەلەوەش ئەمریكا لە ئێستادا ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردن و سەرۆكی ئەمریكا سەرقاڵی بانگەشەكردنە بۆ هەڵبژاردن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەگەڵ ئەمریكا پەیوەندیی مێژووییان هەیە و هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا بەهێزتربكەن.