لە چین پاسێک خۆی کرد بە ناو خەڵکدا و 11 کەس گیانیان لەدەستدا

پاسێکی خوێندنگە خۆی کرد بەناو خەڵکدا و 11 کەس گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان خوێندکارن.

تەلەفزیۆنی رەسمیی چین بڵاویکردەوە، پاسێکی خوێندنگە ئەمڕۆ سێشەممە، لەبەردەم خوێندنگەیەکی ناوەندیدا خۆی کردووە بە ناو خەڵکدا و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان خوێندکارن.

رووداوەکە کاتژمێر 7:27 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ لە بەردەم خوێندنگەیەکی شاندۆنگ روویداوە کاتێک کە شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی پاسەکەی لەدەستداوە و خۆی بە کۆمەڵێک منداڵ و دایک و باوکدا کێشاوە کە لەسەر شۆستەکە وەستاون.

چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە دەردەکەوێت ژمارەیەک دایک و باوک بەهانای چەند منداڵێکەوە دەچن کە بە جلی خوێناوییەوە لەسەر شۆستەکەن.

پۆلیسی ناوچەکە شۆفێرەکەی دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئەم هەفتەیە ساڵی نوێی خوێندن لە زۆرێک لە خوێندنگە حکومییەکانی چین دەستیپێکرد.

زۆرجار رووداوی هاتوچۆی کوشندە لە چین روودەدات بەهۆی لاوازیی ستانداردەکانی سەلامەتی و لێخوڕینی بێباکانە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پەرەپێدان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی محەمەد بن سەلمان داوای هاوکاری لە جۆ بایدن دەکات

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوتوێی مەرجەکانی بەستنی پەیماننامەی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ سعودیە دەکات هاوشێوەی ئەو…
Total
0
Share