ئێران ئەپڵیكەیشنێكی ناوخۆیی بۆ خۆشەویستی و هاوسەرگیری دروستكرد

ئێران ئەپڵیكەیشنێكی ناوخۆیی بۆ ئامێرە زیرەكەكان بەرهەمهێنا، مەبەست لێی دروستكردنی پەیوەندیی خۆشەویستی و هاندانی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیرییە.

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویكردەوە، لە ئێران ئەپڵیكەیشنێك بەناوی “هەمدەم” بەرهەمهێنرا، كە تەنها بۆ ناوخۆی ئێرانە و حكومەتی وڵاتەكەش ڕەزامەندیی لەسەر دەربڕیوە.

ئەپە بەرهەمهێنراوەكە بۆ ئاسانتركردنی بەیەكگەیشتنی هەردوو ڕەگەزەكەیە، بۆ دروستكردنی پەیوەندیی خۆشەویستی و دواتریش گەیشتن بە پرۆسەی هاوسەرگیری، ئەمە جگە لە پێشكەشكردنی ئامۆژگاری و ڕاوێژ بۆ ئەو كەسانەی لەپێش پرۆسەی هاوسەرگیریدان، پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت تا دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر هاوسەرگیرییەكە.

دابەزینی ئاستی وەچەخستنەوە ترسی لای دەسەڵاتدارانی ئێران دروستكردووە، بەوەی لە چەند ساڵی داهاتوودا كۆمەڵگەكە ببێتە كۆمەڵگەیەكی پیر، بەشێوەیەك، تەنها لە چوار ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی وەچەخستنەوە لە وڵاتەكە 25% دابەزیوە، تێكڕای وەچەخستنەوە بۆ هەر ژنێك لە ئێران دابەزیوە بۆ 1.7 منداڵ، بۆیە دروستكردنی ئەو ئەپڵیكەیشنە بۆ هاندانی زیاتركردنی پڕۆسەی هاوسەرگیری و وەچەخستنەوەیە.

بابەتی پێشتر

باکس دووەم ناسناوی (NBA) لە مێژوویدا بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

 هەڵبژاردنی داهاتوو سیناریۆی مەترسیداری بۆ عێراق هەڵگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share