كەرەنتین هەڕەشە لە سیستمی “كڵاوەی ئاسنین”ی ئیسرائیل دەكات

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریدەدات لە سەپاندنی كەرەنتینی دیكە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی و دەڵێت، كەرەنتین “بژاردەیەكی ئاسانە بەڵام وڵات لەناودەبات”.

نفتالی بینیت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، كەرەنتینەكانی ماوەی ڕابردوو 200 ملیار شیكل لەسەر ئیسرائیل كەوتووە، ئەگەر حكومەت كەرەنتینی دیكە بسەپێنێت، ناتوانن پارە بۆ كڕینی موشەكی زرێپۆش و موشەكی كڵاوەی ئاسنین دابینبكەن.

بۆیە داوای لە هاوڵاتییان كرد ڕوو لە وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بكەن و ئاماژەی بەوەدا “ئەگەر وەرگرتنی ڤاكسین لەسەر ئاستی بەرفراوان بێت، دەتوانن بەسەر گۆڕاوی دەلتا-دا زاڵببن”.

دوپاتیشیكردەوە، دەیان ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر بۆ دووركەوتنەوە لە بژاردەی كەرەنتین و، ئەو بژاردەیەی بە دواهەمین ناوبرد.

س: عەرەب 48 + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا و ناتۆ لە بنکەی سەرەکیان لە ئەفغانستان کشانەوە و وڵاتەکەش لە دووڕیانی شەڕدایە

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، ٢ی تەموز، ڕایگەیاند، “هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی، ناتۆ، بنکەی…
Total
0
Share