پێشبینیدەکرێت ساڵی داهاتوو زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتیی سعودی سەردانی تورکیا بکەن

وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا رایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە 800 هەزار گەشتیاری سعودی سەردانی ولاتەکەمانیان کردووە و بۆ ئەمساڵیش هیوادارین بگاتە زیاتر لە ملیۆنێک گەشتیار.

محەمەد نوری ئەرسۆی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا لە وتارێکدا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان و بازرگانی تورکیا – سعودیە کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو ئەوەی ئاشکراکرد، “لە ساڵی 2022 دا 500 هەزار گەشتیاری سعودی سەردانی تورکیایان کردووە، هەروەها لە ساڵی 2023دا رێژەکە بەرزبووەتەوە و ژمارەی گەشتیارانی ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 800 هەزار گەشتیار”.

دەشڵێت، “هیوادارین لە ئەمساڵدا ژمارەی گەشتیارانی سعودیە بگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار، چونکە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر گەشتیارانی ئەو وڵاتە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران”.

کۆڕبەندی وەبەرهێنان و بازرگانی تورکیا – سعودیە لە ئیستانبوڵ بە بەشداری چەندین بەرپرسی حکومی هەردوو وڵات ئابووریناسان و بازرگانەکان دەستیپێکرد و لە کۆتایی کۆبوونەوەی نیوان هەردوو وڵاتدا هەریەکە لە ئەنقەرە و ریاز پرۆتۆکۆڵێکی هاوکارییان لە بواری گەشتیاریدا واژۆکرد.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ وەزیری پێشووتری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سیناتۆر جۆ لیبرمان کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share