زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی تەرخاندەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ملیارێک و 327 ملیۆن و 120 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شوێنە جیاوازەكانی شارەكە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بەپێی رێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرجدەكرێت.

ئاشکراشیکرد، پارەکە بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ كارگەی قیری شارەوانی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی خەرجدەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەبوزەبی یەکەم گەشتی تاقیکاریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە سەرنشینێکەوە ئەنجامدا

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەینی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share