بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بە سەعدی پیرە دەگەیەنێت

سەرۆكی یەكێتی، هاوخەمی بە سەعدی ئەحمەد پیرە بەهۆی كۆچكردنی دایكیەوە پێڕادەگەیەنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا كە ئاراستەی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی كردووە دەڵێت، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (مامز عەبدوڵا) دایکی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، لە خوای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموو لایەک ببەخشێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامز عەبدوڵا دایکی سەعدی ئەحمەد پیرە بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە کۆچی دواییکرد. سبەی هەینی پرسەکەی لە مزگەوتی نانەکەلی لە هەولێر بەرێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پێشنیازێكی نوێ بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە بەردەم لایەنەكان

ئاری عیزەدین نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی كە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە دەڵێت، “سودانی رایگەیاندووە…
Total
0
Share