بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار – دەربەندیخان شەش كەس برینداربوون

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر رێگای كەلار – دەربەندیخان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە نزیك ئاوەخێری شەش كەس برینداربوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئۆتۆمبێلیكە لە جۆری ئسوزیو isuzu بووە بە ئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتووە، لە نزیك ئاوەخێری كۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە بەهۆیەوە شۆفێرەكە و پێنج لەسەرنشینەكانی برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنوور

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكانی هاتوچۆ لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکانی دەرەوەی وڵات: لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی ئازاردراین و هەڕەشەمان لێکرا

پزیشکانی دەرەوەی وڵات روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا باسیان لەوەکردووە، لە خۆپیشاندانی هەفتەی رابردوویان لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە…
Total
0
Share