کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق لە ئەمڕۆوە دەستیکردووە بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و لە ئێستادا دەستیکردووە بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان.
بڕیارە لە 10 ی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.