ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند کە ئاگریان لە پووش و پاوەن بەردابوو

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، چوار تۆمەتباری سوتاندنی پوش و پاوانی ناوچەکانی وێڵەیەر، بەکرەجۆ، دێکۆن دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد و بەدەستخستنی زانیاری بۆ دۆزینەوەی بکەرانی سوتاندنی چەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی دادوەر ڕۆژی پێنجشەممە چوار تۆمەتبار دەستگیرکران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رووداوی ئاگرکەوتنەوەی یەکەم لە ناوچەی وێڵەیەر روویداوە، دوو لە تۆمەتباران دانیان ناوە بەوەی کە بە مەبەستی بەسەربردنی کات چوونەتە شاخی وێڵەیەر و دوای گەڕانەوەیان بە ئەنقەست ئاگریان لەو ناوچەیە بەرداوە و بۆتە هۆی سوتانی چەندین دۆنم پوش و پاوان و زیانگەندن بە سروشتی ئەو ناوچەیە، رووداوی ئاگرکەوتنەوەی دووەم لە ناوچەی عەزیزئاوا روویداوە، بەهۆی کەسێک کە باری دەروونی جێگیرنی یە بووەتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانگەیاندن بە زەوی کشتوکاڵی ناوچەکە، دواتر لەبەر تایبەتمەندی کەسەکە رادەستی نەخۆشخانەی دەروونی دەکرێت، رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سێیەم هاوڵاتییەک بە مەبەستی پاکردنەوەی باخەکەی لە گوندی(دێکۆن) سەربە ناحیەی بەکرەجۆ ئاگری کردووەتەوە و بووەتە هۆی سووتانی چەندین دۆنم زەوی و زیان گەیاندن بە جوتیارانی ناوچەکە”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە و ڕووبەڕوی دادگا کرانەوە”.

بابەتی پێشتر

خۆڵبارین لە هەرێم دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

ناڕەزایەتییەکانی فەرەنسا پێیاننایە شەوی چوارەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share