هونەرمەندێكی كورد كۆچی دواییكرد

هونەرمەندی میوزیكژەن جان تۆماس بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد.

جان تۆماس ساڵی 1947 لە شاری كۆیە لەدایكبووە و بە یەكێك لە ژەنیارە بەتوانا و بە ئەزموونەكانی كوردستان دادەنرێت.

لەماوەی كاری هونەریدا لەگەڵ چەندین تیپی میوزیكدا كاریكردووە وەك، (تیپی باواجی كۆیه‌، تیپی هونه‌ریی هه‌ولێر، تیپی مۆسیقای سلێمانی، تیپی خانزاد و تیپی باكووری رۆژئاوایی).

ئەو هونەرمەندە لە دامەزراندنی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستاندا یەکەمین سەرۆکی لقی هەولێری سەندیكاكە بوو.

بابەتی پێشتر

لەناو کۆشکی سپیدا کۆکاین دۆزرایەوە و خرانە دۆخی لەناکاوەوە

بابەتی دواتر

عێراق 30یەمین وڵاتی جیهانە لە خەرجیی سەربازییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share