راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بكوژی ئەو هاوڵاتییەی دەستگیركرد كە لە كۆتایی مانگی رابردوو لە كۆمەڵگەی مەلائۆمەر كوژرا و دەڵێت، “بكوژەكە هاووڵاتییەكی بە نەتەوە توركە و لەگەڵ دوو هاوكاریدا هەوڵیانداوە بۆ دەرەوەی هەولێر هەڵبێن”.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی لە رۆژی 29ی نیسانی رابردوو لە كۆمەڵگەی مەلائۆمەری سنووی پارێزگای هەولێر، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەكی بە نەتەوە تورك كوژرا، دەستبەجێ تیمەكانی ئاسایشی هەولێر لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە، كەسی بكوژ خەڵكی توركیایەوە و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەكانەوە بكوژ و هاوكارێكی دەستگیركراون كە بەنیازبوون بۆ دەرەوەی هەولێر هەڵبێن، دواتریش هاوكارێكی دیكەیان لەناو هەولێر دەستگیركراوە.

ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە، تۆمەتباری سەرەكیی رووداوەكە لە لێكۆڵینەوەكاندا دانی بەوە داناوە كە پێشینەی تاوانی هەیە و لە توركیاش تاوانێكی دیكەی كوشتنی ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

شەقامێكی گرنگی سلێمانی فراواندەكرێت

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریکا لەگەڵ سودانی کارەکانی چوارچێوەی ستراتیژییان تاوتوێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت”. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share