باڵیۆزی ئەمریکا لەگەڵ سودانی کارەکانی چوارچێوەی ستراتیژییان تاوتوێکرد

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا تاوتوێی بەدواداچوونی کارەکانی لیژنەی چالاککردنی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئالینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی سودانی کرد و گفتوگۆی هەنگاوەکانی لیژنەی چالاککردنی کارەکانی چوارچێوەی ستراتیژی کران.

باس لەوەشکراوە، لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوار و فایلە جیاوازەکاندا کراوە و بەدواداچوون دەکرێت بۆ ئەو لێکتێگەیشتن و یاداشتانەی لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەمریکا واژووکران سەبارەت  بە لایەنەکانی وزە، بازرگانی و بابەتەکانی دیکەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share