لە سلێمانی 500 سەگی بێلانە نەزۆک دەکرێن

دامەزراوەی ڤیم فاوندەیشن بە هاوبەشی لەگەڵ شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی پرۆژەی TNRی بۆ 500 سەگی بێلانە راگەیاند و لە ئەمڕۆوە دەست بە کارەکانیان دەکەن.

پاش بەرزبوونەوەی سکاڵای هاوڵاتییانی شاری سلێمانی سەبارەت بە زۆربوونی سەگە بێلانەکانی ناو کۆڵان و شەقامە گشتییەکانی شار و زیادبوونی مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان، دامەزراوەی ڤیم بە هاوبەشی لەگەڵ شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دووبارە پرۆژەی TNR ی بۆ 500 سەگی بێلانەی ڕاگەیاند.

لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە پرۆژەکە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج مانگ بەردەوام دەبێت.

پرۆژەی TNR کورتکراوەی گرتن (Trap)، نەزۆککردن(Neuter) و گەڕانەوەیە (Return) پڕۆژەیەکی ئاژەڵدۆستییە کە تەرخانکراوە بۆ گرتنی سەگی بێلانە و پاشان پاکژکردنییان، نەزۆککردنیان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو ژینگەی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە..كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان مانگرتنیان ڕاگەیاند

كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان، وەك ناڕەزایەتییەك بۆ بەردەوام دواخستنی دادگاییكردنی ڕۆڵەكانیان، لەبەردەم دادگای هەولێر مانگرتنیان ڕاگەیاند، چەند پەرلەمانتارێكیش یاوەرییان…
Total
0
Share