کەمئاوی دیسان بەرۆکی هەولێر دەگرێت

لە شاری هەولێر، دانیشتووانی گەڕەکی هەولێری نوێ دوچاری کەمئاوی بوون و ماوەی هەفتەیەکە بە تانکەر ئاو دەکڕن، لە کاتێکدا ئەمە یەکەمجار نییە کێشەی کەمئاوی ڕوو لەو شارە بکات.

یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکی هەولێری نوێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە بێئاوی ڕووی لە گەڕەکەکەیان کردووە، ئاو لە ماڵەکانیاندا نەماوە و لە ئێستادا بە تانکەر ئاو دەکڕن.

هاوڵاتییەکە وتیشی، “چەند جارێک پەیوەندییان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کردووە، “بەڵام لایەنەکان نە بەدەم داواکارییەکانیانەوە هاتوون و نە ئامادەشبوون هۆکاری بێئاوییەکەیان بۆ ڕوونبکەنەوە”.

ئەمە یەکەمجار نییە لە هەولێر کێشەی کەمیی ئاو سەرهەڵبدات. لە ساڵی ڕابردوودا بەشیکی زۆری گەڕەکەکانی هاولێر بێئاو بوون و نرخی تانکەرێک ئاو گەیشتە 250 هەزار دیناری عێراقی.

ئەمساڵیش بەهۆی وشکەساڵییەوە، پێشبینیدەکرێت دیسانەوە بەشێکی تری گەڕەکەکانی هەولێر ڕووبەڕووی بێئاوی ببنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان

وەزیری تەندروستیی هەرێم، رایدەگەیەنێت، ” کارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی تەندروستی لە قۆناغەکانی کۆتاییدان”. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم،…
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: بەغداد گرفتی لەگەڵ داهاتی نەوتی هەرێم هەیە و داوای دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی دەكات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەسەر پێشنیازەكەی بەغداد بۆ دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نەوتی دەڵێت، “پێشتر یاسای سندوقی كوردستان…
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
Total
0
Share