یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێویستە مووچەی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت”.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لە رۆژی جیهانیی مامۆستایان کە 5ی تشرینی یەکەمە، و هەروەها رۆژی مامۆستایانی کوردستان کە 6ی تشرینی یەکەمە، داواکارین لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان قەرەبووی ئازاری جەستەیی و دەرونی و هزریی ساڵانی رابردووی مامۆستایان بکەنەوە”.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت، “پێداگرین لەسەر ئەوەی مووچەی تەواوی مامۆستایان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەنیشتمانی بکرێت، هەروەها پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان دەستپێبکاتەوە کە لە ساڵی 2016ەوە راگیراوە”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پێویستە زەوی دابەشکردن یان پرۆژەی نیشتەجێبوون دەستپێبکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: کێشەی سیستمی بە زەویگەیاندنی وێستگەی کارۆئاویی دوكان  چارەسەرکرا

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “کێشەی سیستمی بەزەویگەیاندنی وێستگەی کارۆئاویی دوكان  چارەسەرکرا”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share