چەند زانیارییەکی دزەپێکراو لە بارەی ئایفۆن 16 بڵاوکرانەوە

بڕیارە کۆمپانیای ئەپڵ لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا مۆبایلە نوێیەکەی بە ناوی”ئایفۆن 16″ نمایش بکات، چەند زانیارییەک لە بارەی ئەو ئامێرە نوێیەی ئەپڵ بڵاوکرانەوە.

سۆنی دیکسۆن، کە بە دزەپێکەری بەردەوامی زانیارییەکانی ئامێرەکانی ئەپڵ ناسراوە، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، وێنەیەکی ئایفۆن 16ی بڵاوکردەوە و دەڵێت، قەبارەی شاشەی ئایفۆن 16ی ئاسایی 6.1 ئینجە، هەروەها ئایفۆن 16ی پڕۆ 6.3 ئینجە.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەروەها مۆدێڵی ئایفۆن 16ی پڵەس شاشەکەی 6.7 ئینجە، بەڵام ئایفۆن 16ی پڕۆماکس شاشەیەکی گەورەتری هەیە و 6.9 ئینج دەبێت.

بەپێی ئەو وێنەیەی سۆنی دیکسۆن، بڵاویکردووەتەوە، کامێرایەکی جیاواز بۆ ئایفۆن 16ی ئاسایی و ئایفۆن 16ی پڵەس دانراوە و چەند تایبەتمەندییەکی نوێیان تێدایە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 40 کەس بەهۆی داڕمانی بەنداوێکەوە لە کینیا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا دەستی لەكاركێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاژن واز لە خواردنەوە دەهێنێت

شاژنی بەریتانیا دەیەوێت بەتەواوی واز لە خواردنەوە كهولییەكان بهێنێت. بەپێی میدیاكانی بەریتانیا، بڕیارەكەی ئەلیزابێس-ی دووەم، شاژنی بەریتانیا بەهۆی…
Total
0
Share