پەرداخە تایبەتەکەی هیتلەر بە زیاتر لە 10 هەزار پاوەند دەفرۆشرێت

پێشبینیدەکرێت پەرداخی خواردنەوە کحولییەکانی ئەدۆڵف هیتلەر سەرکردەی نازی، لە زیادکردنێکدا بە زیاتر لە 10 هەزار پاوەند بفرۆشرێت.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، پەرداخەکە نیو لیتر خواردنەوە دەگرێت، لەسەر پەرداخەکە پیتەکانی یەکەمی ناوی هیتلەر و لۆگۆی نازییەکانی لەسەر هەڵکۆڵراوە، لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی 1923وە پارێزراوە.

پەرداخەکە لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە پارێزراوە، بۆئەوەی لە دەستبەسەرداگرتنی خەڵک پارێزراوبێت.

بیڵ بانا جۆپۆلۆس بەڕێوەبەری زیادکردنەکە دەڵێت، ژمارەیەک لە کەلوپەلەکانی هیتلەر هەبوون کە پارێزراون، بەڵا پەرداخە شووشە تایبەتەکەی بە سەلامەتی و بێ هیچ تێکچوونێک شتێکی تایبەتە.

ئەو پەرداخەی هیتلەر لەگەڵ ژمارەیەک کەلوپەلی دیکەیدا لە 28ی ئەم مانگەدا پیشاندەدرێت، کە بریتین لە دوایین نامەی دەستنووسی هیتلەر کە واژووی خۆی لەسەرە و کاتژمێرە دەستییە ئاڵتونییەکەی.

 

 

بابەتی پێشتر

چوارەم تۆماری دەنگیی مالكی چی تێدابوو؟ <br> هێزەكانی سەدر بارەگاكانی حزبەكەی مالكی-یان داخستووە؟

بابەتی دواتر

توركیا نایەوێت وەك ڕواندا بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share