سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا دەستی لەكاركێشایەوە

یەكەم سەرۆك وەزیرانی مسوڵمان لە ئەوروپای رۆژئاوا دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت.

دەست لەكاركێشانەوەكەی حەمزە یوسف-ی سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا بەر لەو دانیشتنە دێت كە چاوەڕوان دەكرا تیایدا متمانە لە حكومەتەكەی وەربگیرێتەوە، هەروەها بە چەند رۆژێكی كەم دێت دوای كۆتایی هێنان بە رێككەوتنی هاوپەیمانیی حكومی لەنێوان پارتی نیشتمانیی سكۆتلەندی كە یوسف سەرۆكایەتی دەكات، لەگەڵ پارتی سەوز، وەك ئەوەی ئەمڕۆ میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە.

حەمزە یوسف (39 ساڵ) كە لە ئازاری 2023 پۆستەكەی گرتەدەست لە جێگەی نیكۆلا ستیرجن، یەكەم سەرۆك وەزیرانی موسوڵمان بوو لە ئەوروپای رۆژئاوا.

هەرەسهێنانی رێككەوتنەكە دوای ئەوە هات لە 18ی نیسان حكومەتی سكۆتلەندا سووربوونی خۆی لەسەر رەتكردنەوەی ئامانجەكەی لە كەمكردنەوەی دەردراوە كاربۆنییەكان بە رێژەی 75% تا ساڵی 2030، راگەیاند.

بابەتی پێشتر

چەند زانیارییەکی دزەپێکراو لە بارەی ئایفۆن 16 بڵاوکرانەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی پارەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک هۆشداری دەدات  

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share