زیاتر لە 40 کەس بەهۆی داڕمانی بەنداوێکەوە لە کینیا گیانیان لەدەستدا

داڕمانی بەنداوێک لە باشووری کینیا کارەساتێکی گەورەی لێکەوتەوە و بە گوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکان 42 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەنداوەکە لە باشووری پایتەختی وڵات بووە لەناوچەی مای ماهیو و دآرمانی بەنداوەکە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی چەند رۆژی رابردوو و دروستبوونی لافاوەوە بووە و لەلایەکی دیکەشەوە لاوازبوونی بەنداوەکە بووە.

جگە لەو کەسانەی بەهۆی داڕمانی بەنداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بە دەیان کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون و چەندین ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان ئاو بردوویەتی.

ئیسحاق مایگوا مواورا، وتەبێژی حکومەتی کینیا رایگەیاند، لافاو بەشێکی زۆری کینیای تووشی زیان کردووە و لە مانگی ئازارەوە لانیکەم 103 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و هەزاران هاوڵاتی ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵبکەن.

 

بابەتی پێشتر

سعودیە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی دەکات بە مەرج لە دامەزراوە حکومییەکاندا

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەکی دزەپێکراو لە بارەی ئایفۆن 16 بڵاوکرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share