ملیاردێرێک بە هۆکارێکی “سەیر” ڕەتیدەکاتەوە خانەنشین ببێت

مارک کوبان، ملیاردێری ئەمریکی دوای زیاتر لە 40 ساڵ لە دانانی پلانی خانەنشینبوونی، تەمەنی گەیشتووەتە 64 ساڵ، بەڵام ئامادەنییە دەستبەرداری کارکردن ببێت و خۆی خانەنشین بکات.

مارک کوبان، کە خاوەنی چەند کۆپانیایەک و چەند جۆرێک وەبەرهێنانە لە چەندین بواری جیاوازدا، لە نوێترین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، “کاتێک تەمەنم بووە 25 ساڵ، بوومە خاوەنی یەکەم کۆمپانیام، ئەو کات دەمویست دەوڵەمەند بم خەونی خانەنشین بوونم لەتەمەنی 35 ساڵی بەدیبهێنم، هەموو ئەمانەش پاڵیان پێوەنام بڕیاربدەم”.

وتیشی، “من کێبڕکێ دەکەم بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانم، ئەمەش وایلێکردم ڕێڕەوێکی پیشەیی سەرکەوتووانەم هەبێت”.

باسیلەوەشکرد، “لەساڵی 1990، دوای ئەوەی توانیم کۆمپانیای MicroSolutions بکڕمەوە، هەستم بەوەکرد دەتوانم بەردەوام بم  لە کڕین و وەبەرهێنان هاوشێوەی وەرزش و بۆ ماوەی چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام بم لە بردنەوەکانم”.

لەئێستادا سامانەکەی کۆبان، 4.6 ملیار دۆلارە، ئەو دەڵێت، “ئێستا گەر پارەم لە وەبەرهێنانەکانم دەستبکەوێت، دیسانەوە وەبەرهێنانی پێدەکەمەوە”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی دەستبەسەر دەیان تۆن خۆراکی خراپبوودا گیرا

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی حەلبووسی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share