کڕینی ئۆنلاین بەراورد بە چوونە بازاڕەکان زیانی زیاتر بە ژینگە دەگەیەنێت

بازاڕیکردنی ئۆنلاین فۆتۆ: .

بازاڕیکردن لە جیهاندا دوو ڕەوتی جیاوازی وەرگرتووە، کەسێک دەتوانێت سەردانی بازاڕ و مۆڵەکان بکات، لە هەمان کاتیشدا دەتوانێت لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەکەیەوە داوای کاڵایەک لە ماڵپەڕەکانی بازاڕیکردنەوە بکات و بۆی بهێننە بەردەم دەرگای ماڵەکەیەوە.

دەوترێت نەچوون بۆ بازاڕەکان و داواکردنی بە ئۆنلاین، سوود بە ژینگە دەگەیەنێت و ڕێگە بە بەرزبوونەوەی ئاستی دوانۆکسیدی کاربۆن نادات، بەڵام ڕاپۆرتێکی جۆرناڵی “ENVIRONMENTAL SCIENCE & TECHNOLOGY” پێچەوانەکەی سەلماند.

ڕاپۆرتەکە ئەوەی خستە ڕوو، “کڕینی شتومەک و کاڵا بە ئۆنلاین، دەبێتە هۆی دەردانی زیاتری گازی ماڵی شووشەیی، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە “خەڵکێکی زۆر کاڵا بە ئۆنلاین دەکڕن، بەڵام هەردەم چەند کاڵایەکی کەم دەکڕن”، ئەمەش دەبێتە هۆی هاتوچۆی زیاتری گەیەنەرانی کاڵاکان.

سادق شاهـ موحەممەدی، خوێندکاری دکتۆرا لە زانستی ژینگە لە زانکۆی ڕادباود لە هۆڵەندا بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی وت، “کاتێک خەڵک لە بازاڕ و دوکانەکاندا شت دەکڕن، کۆمەڵێک شتی زۆر دەکڕن”.

لە درێژەی قەکانیشیدا خوێندکاری دکتۆراکە ڕوونی کردەوە، “کڕینی کاڵای زۆری یەکلەدوایەک بە ئۆنلاین، وا دەکات کاڵاکان لە سەنتەری دابەشکردنی جیاوازەوە بگەیەنرێن و پاشماوەی لەپاکەتنانی زیاتر بەرهەم دەهێنێت”، کە پاکەت و کاغەزی زیاتر لێ دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاتژمێر چەندە لەسەر ڕووی مانگ؟.. هەوڵە زانستییەکان بۆ دیاریکردنی کات لەسەر ئەو هەسارەیە

بەو پێیەی چالاکییەکانی چوونە سەرمانگ زیادیانکردووە و پێشبینی دەکرێت زیاتریش بن، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا دەیەوێت پێوەرێکی کاتی…
زیاتر ببینە

لە ئیمارات قۆڵێكی ئەلیكترۆنیی زیرەك بەنزین بۆ ئۆتۆمبێل تێدەكات

چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە كاتێك ئۆتۆمبێل دەچێتە وێستگەكانی سووتەمەنییەوە، قۆڵێكی رۆبۆتی بەنزینی بۆ تێبكات، هاوشانی كرێكارانی وێستگەكە. كۆمپانیای نیشتمانیی…
Total
0
Share