لەبەر ئەم هۆکارانە کاهوو بۆ سیستمی خۆراکیت زیادبکە

کاهوو یەکێکە لەو سەوزانەی لە بەشێکی زۆر زەڵاتە و ژەمە خۆراکییەکاندا بەکاردێت، پێگەی Cleveland Clinic لە راپۆرتێکدا سوودەکانی خستووەتەڕوو لەوانەش:

-دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان
-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات
-ماسولکەکان بەهێزدەکات و رێژەی خوێن زیاددەکات
-جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.
-کاهوو سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانە لەوانەش:

-ڤیتامین سی، کە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگریی جەستە دەدات.
-ترشی فۆلیک، کە یارمەتی دروستبوون و نوێبوونەوەی خانەکانی جەستە دەدات وەک پێست و قژ و نینۆک.
-ریشاڵەکان، کە سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە لە گرنگترینیان پاراستنیەتی لە نەخۆشی شەکرە.
-ئاسن، بەرگریی جەستە بەهێز دەکات و بەرهەمهێنانی خوێن باشتردەکات و بەهۆیەوە ئۆکسجین باشتر دەکات بە بەشە جیاوازەکانی جەستە.

بابەتی پێشتر

دڵشاد عومەر: هیچ سزایەکمان بۆ مامۆستایان دانەناوە بۆ بەشدارینەکردنیان لە پرۆژەی هەژماری من

بابەتی دواتر

سعودیە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی دەکات بە مەرج لە دامەزراوە حکومییەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share