سعودیە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی دەکات بە مەرج لە دامەزراوە حکومییەکاندا

پادشای سعودیە رەزامەندی دەربڕی لەسەر پابەندکردنی کارمەندانی دەزگاکانی حکومەتی وڵاتەکەی بە لەبەرکردنی جلی نەتەوەیی لە شوێنی کارەکانیاندا.

سەلمانی کوڕی عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە لە بروسکەیەکدا بۆ محەمەدی کوڕ و جێنشێنی رایگەیاند، ”پێداچوونەوەمان بەو داوایەدا کردووە کە ئێوە پێشکەشتان کردووە و ئاگادارتان دەکەینەوە کە رەزامەندین بە ئەنجامدانی ئەو کارە، هەروەها پێویستە دەسەڵاتی چاودێری، راپۆرتی وەرزی پێشکەش بکەن سەبارەت بە رادەی پابەندبوونی کارمەندان بەو کارەوە”.

پێشتر محەمەد كوڕی سەلمان داوایەکی پێشکەشی پادشای وڵاتەکەی کرد بۆ ئەوەی دەزگاکانی حکومەت کارمەندە مەدەنییەکانیان پابەند بکەن بە لەبەرکردنی جلوبەرگری نەتەوەیی لە کاتی چوونە سەر کارەکانیان تاوەکو کاتی تەواوبوونیان، بێجگە لەو کارمەندانەی کە کارەکانیان بەپێی رێکارە کارگێڕییەکان رێکخستنی دەوێت و سروشتی کارەکەیان رێگا بە پۆشینی ئەو جلوبەرگە نادات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەشهەدانی: پێویستە تورکیا بەردەوامبێت لە بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لە بەردەوامیی بەردانەوەی ئاو کردەوە لەلایەن تورکیاوە. نووسینگەی راگەیاندنی مەحمود مەشهەدانی…
Total
0
Share