كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار بنێرێت و وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشكردنی دەكات.

شیروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا راگەیاند، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە دابەشكردنی مووچە لە عێراق دواكەوتووە و دوای ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی چوار و وردبینیكردن تێیدا چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

وتیشی، ” دوای ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دەكات”.

بابەتی پێشتر

تەرمی ئەو ژنە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە دەریاچەی دوکان خنکا

بابەتی دواتر

بەدواداچوون بۆ چەند پڕۆژەیەكی گرنگی بواری رێگاوبان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share