تەرمی ئەو ژنە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە دەریاچەی دوکان خنکا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی ئەو ژنە تەمەن 29 ساڵەی دوێنێ لە دەریاچەی دوکان خنکا، دۆزرایەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادییە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دوێنێ ژنەکە بەلەمێکی گەشتیاری گرتووە و چووەتە یەکێک لە دوورگەکانی ناو دەریاچەی دوکان و بە شۆفێری بەلەمەکەی وتووە دوای کاتژمێرێک بچێتەوە بەدوایدا، بەڵام کاتێک شۆفێری بەلەمەکە لە کاتی دیاریکراودا گەڕاوەتەوە، بینیویەتی ژنەکە لەوێ نەماوە بەڵام کەلوپەلە تایبەتەکانی لەوێ بینووە.

سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، دواتریش شۆفێری بەلەمەکە پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە و گەڕان بەدوایدا دەستی پێکردووە بەڵام تەرمەکە لە دوێنێدا نەدۆزراوەتەوە، ئەمڕۆ تەرمەکە دۆزراوەتەوە و دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانەکەیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئەوەشی ئاشکراکرد، ژنەکە کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە و لەدایکبووی ساڵی 1994-ە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاتی خۆی تانجەرۆ سنوورێک بوو کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی، بەڵام ئێستا بەشێکە لە سلێمانی…
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین بەهائەدین: یادی شەهیدانی بادینانە، دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دووكەڵی بارەگا سووتانە

سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە یادی سووتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو لە بادینان و كوژرانی ژمارەیەك سەركردە…
Total
0
Share