حکومەتی عێراق بەشێک لە پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەکرد

حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات بەشێک لە پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی نارد کە شایستەکانی ساڵانی (2014، 2015، 2016)ی جوتیارانە تاوەکو ئێستا خەرجنەکرابوو.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕێبوار کەریم ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی، “ئێستا بڕی 268 ملیار دینار لە وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە و ئەوە نیوەی ئەو بڕە پایەیە کە شایستەی جوتیارانە و فەوتاوە”.

وتیشی، “ئەو بڕە پارەیە شایستەکانی ساڵانی 2014، 2015 و 2016ەیە و جوتیاران لەم قۆناغەدا نیوەی شایستەکانیان وەردەگرن و بۆ نیوەکەی دیکەشی ئێمە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت تاوەکو بتوانین لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە شایستە داراییەکانی ئەو ساڵانەی جوتیاران لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەوانە نەکراوە و دوای چەند جارێک داواکردنی شایستەکانیان حکومەتی عێراق ڕەتیکردەوە بینێرێت، بەڵام شایستەکانی ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئێستا بە چەند جارێک ڕەوانە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق: دەمانەوێت ببینە بەرهەمهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان

وەزیری گەنجان و لاوانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت عێراق تەنیا بەکارهێنەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان نەبێت، بەڵکو بەرهەمیشیان بهێنێت. ئەحمەد موبەرقەع،…
Total
0
Share