بەدواداچوون بۆ چەند پڕۆژەیەكی گرنگی بواری رێگاوبان دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی شەقامی دابان و شەقامی سۆرانی بەسەركردەوە كە ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، یەكێك لەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی كە چەند هۆكارێك بوونەتە رێگر لەبەردەم تەواونەكردنی پڕۆژەكە وەك بوونی چەند خانوویەك و بۆریی ئاو ئەویش پڕۆژەی شەقامی(دابان)ە لە كارێزەوشك كە پێكهاتەی پڕۆژەكە بە دوو سایدكردنی شەقامی (پاركی ئازادی) بەرەو شەقامی كارێزەوشك تا شەقامی ( بازنەی مەلیك مەحمود) درێژدەبێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە خۆشحاڵییەوە بە هاوكاریی سەرۆكی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان و فەرمانگەی ئاوی سلێمانی كاركردن لە پڕۆژەكەدا بەردەوامەوە تەنها كێشەی لێچوونی بۆریی ئاو هەیە لەناو پڕۆژەكەدا بۆیە داواكارین لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هاوكارمانبێت لە چارەسەركردنی تا بتوانین كاری قیرتاوكردن ئەنجامبدەین.

هەر لە بەسەركردنەوەكەدا سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی پڕۆژەی شەقامی سۆرانی بەسەركردەوە كە دەكەوێتە نزیك گەرەكی ئاشتی لە هۆكاری دەستپێنەكردنی پڕۆژەكەی كۆڵییەوە بە تایبەت پابەندنەبوونی خاوەن موەلیدەكانی ناوچەكە بە گواستنەوەی مولیدەكانیان بۆ ئەوشوێنەی بۆیان دیاریكراوە و هەروەها بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری كوردتێل پاش ئاگاداركردنەوەی كە ئامادەبێت و زانیاریی هێڵەكانی كوردتێل بدات بە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە تابتواننین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستبەكاربین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی گوهدار زێباری: تەندروستیی گوهدار لە ئاسایشی هەولێر زۆر ناجێگیرە و 4 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە

بنەماڵەی گوهدار زێباری روونكردنەوەیەك بڵاودەكەنەوە و داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، كونسوڵخانە نێودەوڵەتییەكان، دەستەی مافی مرۆڤ و دەزگاكانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری…
Total
0
Share