هەرێمی كوردستان لە بەردەم هاوینێكی گەرمتردایە

شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت، پلەی گەرمای هاوینی ئەمساڵ بەرزتردەبێت لە تێكرا ئاساییەكان و ڕوونیشیدەكاتەوە، لە عێراق و هەرێم تێكڕای پلەكانی گەرما لەم هاوینەدا بەرزتر دەبن.

لوقمان حەوێز، شارەزای كەشناسی و ئەندامی كۆمەڵەی گەردونناسی تێكساس دەڵێت، لە هەموو پێشبینیەکان بۆ پلەکانی گەرمای هاوینی ئەمساڵ بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەکەوێت کە تێکڕای پلەکانی گەرما لەم هاوینەدا بەرزتر دەبن لە تێکڕا ئاساییەکان بە چەند پلەیەک، ئەم پێشبینیە عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

حەوێز ڕوونیشیكردووەتەوە، “لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەهەرێمی کوردستانیشەوە لە شەش مانگی داهاتوودا تێکڕای پلەکانی گەرما لەوانەیە لە نێوان 2 بۆ 3 پلەی سەدی بەرزتربن لە تێکڕا ئاساییەکان”.

ئەو پێشبینیە بۆ شەش مانگی داهاتووە لە مانگی نیسانی 2022 تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلولی 2022.

دەربارەی وەرزی داهاتووی بارانبارین ئەو شارەزایە پێشبینی گۆڕانكاری دەكات و دەڵێت، دیاردەی “لانینا” کە بەرپرسی سەرەکیە لەو ووشکیە توندەی دوو ساڵی ڕابردوو لە ناوچەکەمان لەگەڵ ئەوەی لە كزبووندایە، بەڵام بە بڕێک هەر بەردەوامی دەبێت تاوەکو لایەنی کەم کۆتایی مانگی ئاب یان ناوەراستی مانگی ئەیلول، لەو کاتەوە بۆ چەند مانگێک دەچێتە قۆناغی نیوتراڵ تا کۆتایی ساڵ، دوای ئەوە بۆ وەرزی زستانی داهاتوو 2023 دیاردەی “ئێل نینۆ” دەستپێدەکات و چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاریەکی باش و بەرچاو بەسەر ڕێژەی داباریندا بێت لە ناوچەکەمان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکانی خۆراک: هەر خۆراکێک شیاوی خواردن نەبوو دابەشی نەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی سەبەتەی چوارەمی خۆراکی بە داتای مانگی 6ـی 2026 بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ماددە خۆراکییەکانی…
Total
0
Share