قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند، لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر شەش کەس بوونەتە قوربان.
رەمک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتووە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دوو کەس گیانیان لەدەستداوە چوار کەسیش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
ئاشکراشیکرد، سەرجەم قوربانییەکان کارمەندی دانەغازن.