بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارام و پاراستنی سەقامگیریی خاكەكەمان كاری لە پێشینەمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنیی هەرێم، عێراق و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هەوڵەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی هەرێم.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەڕای ئەوەی ستایشی جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی كرد كە دڵسۆزانە لە هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ئاسایش و جێبەجێكردنی ئەركە هەواڵگرییەكان بەردەوامە، راشیگەیاند، دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارام و پاراستنی سەقامگیریی خاكەكەمان كاری لەپێشینەمانە، بۆیە پێویستە هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان دەزگا هەوڵگری، ئەمنی و سەربازییەكان فراوانتربكرێت و هەموو تواناكان لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاكاندا بێت.

لە بەرامبەردا جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری سوپاسی پەرۆشی و پشتیوانییە بەردەوامەكانی سەرۆك بافڵی كرد كە هەمیشە هاوكاربووە لە سەرخستنی ئەركەكانی ئاژانسەكە و هەوڵدان بۆ پارێزگاریكردن لە ژیانی خەڵك و ئاسایشی هەرێمەكەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا هەڵوێستی دادگای فیدراڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو بدات. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share