لە ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئەگەری سەررێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان هەیە و هۆشداریش دەدات بە هاوڵاتییان.

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی ناوچەکانی دەربەندیخان و گەرمیان بە تایبەت گەشتیاران و ئەو هاوڵاتیی و کارگانەی لەسەر رووباری سیروانن دەکەینەوە ، لەئەگەری زیادبوونی داهاتی ئاو لە سەرەتای مانگی ئایاردا و ،بەهۆی بارانبارین و ئەگەری سەرڕێژبوونی دەریاچەی دەربەندیخان لە چەند رۆژی داهاتوودا بەهۆی زۆری بەردانەوەی ئاوەوە ئاگاداری خۆیان و جێگاکانیان بن و بۆ ئەوەی سەلامەت و پارێزراوبن.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا بەنداوی دەربەندیخان کەمتر لە نیو مەتری ماوە بۆ سەررێژبوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر کەسێک خوشکی هاوسەرەکەی دەکـ.ـوژێت و هاوسەر و خەزوریشی برینـ.ـداردەکات

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، کەسێک خوشکی هاوسەرەکەی دەکوژێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، لە گەڕەکی 99ـی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى دوو ڕێنمایی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى ئۆتۆمبێل ده‌خاته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هاتوچۆى سلێمانى ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دوو ڕێنمایی نوێى تایبەت بە گواستنەوەى خاوەندارێتى ئۆتۆمبێل دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە. له‌ ئاگادارییەکدا…
Total
0
Share