پۆلیسی ڕواندز: تەرمی مامۆستایەک لە نزیک ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ڕواندز، ئەمڕۆ 27ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد کە تەرمی مامۆستایەک لە نزیک ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە و بەپێی وتەی پۆلیس ڕوداوەکە خۆکوژی بووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ڕواندز ڕایگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:15ی ئاگادار کراینەوە لەوەی هاوڵاتییەک، کە پیشەی مامۆستاییە تەرمەکەی لە ژورێکی کێڵگەیەکی پەلەوەر لە نزیک ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە”.

سەبارەت بە ناسنامەی هاوڵاتییەکە پۆلیسی ڕواندز ئاشکرایکرد، ئەو هاوڵاتییە ناوی (ح.س.م) بووە و پیشەی مامۆستا بووە و لەدایکبووی 1986 بووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیس لەگەڵ تەرمی مامۆستاکەدا چەکێکی کڵاشینکۆف دۆزراوەتەوە و گومان دەکرێت کە ڕوداوەکە خۆکوژی بووە.

پۆلیسی ڕواندز ئاشکراشیکرد، ئێستا لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە تەقەیان لە نەخۆشخانەی منداڵان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیرکردووە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی منداڵان و کارمەندێک و پۆلیسێکی…
Total
0
Share