جێگری سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكرات هەڵبژێردران

ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان جێگری سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەڵبژارد.
 
فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكرات رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی سەركردایەتی ئەمڕۆ لە هۆڵی شەهید (عەتا محەمەد حاجی مەحمود) لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
 
كۆبوونەوەكە بە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی ئەو حزبە دادەنرێت، دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی هەشتەم.
 
فەرهاد تۆفیق روونیكردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە کرا و، لە یەکێک لە تەوەرەکانیشدا جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی نوێ هەڵبژێردران.
 
بەپێی لیستی ناوەكان، مەكتەبی سیاسیی سۆسیال دیموكرات لە 15 ئەندام و دوو ئەندامی یەدەگ پێكدێت. هەروەك كوڕ و كچێكی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتەكە وەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردراون.
بابەتی پێشتر

لە ساڵی 2024دا هەر 5.55 کەسێک لە عێراق ئۆتۆمبێلێکی بەردەکەوێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share