لە ساڵی 2024دا هەر 5.55 کەسێک لە عێراق ئۆتۆمبێلێکی بەردەکەوێت

سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان زیادیکردووە و لە ساڵی 2024دا گەیشتووەتە هەشت ملیۆن ئۆتۆمبێل.

فازڵ غەڕاوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ”ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لە ساڵی 2024 بە رێژەی 1.9% بەرزبوونەوەتەوە و لە ساڵی 2023شدا گەیشتووەتە 1.8% بەراورد بە ساڵی 2022”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”زۆری ئۆتۆمبێلەکان لە عێراق بەجۆرێکە لە ساڵی 2022 هەر 5.42 کەسێک ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەت، هاوکات لە ساڵی 2023 رێژەکە زیادیکرد و بۆ هەر 5.43 کەسێک ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوت و لەم ساڵیشدا رێژەکە بۆ 5.55 کەس زیادیکردووە”.

دەشڵێت، ”بەپێی راپۆرتەکانی وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گشتی و داتا و رێژەی گەشەی دانیشتووانی عێراق کە رەنگە بگاتە 50 ملیۆن کەس پێشبینیدەکرێت ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق تا ساڵی 2030 بگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن ئۆتۆمبێل”.

ئەو بەرپرسە داوای لە حکومەت کرد رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ راگرتنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ چارەسەرکردنی قەرەباڵغی هاتوچۆ، دروستکردنی رێگای بازنەیی و رێگا نێودەوڵەتییەکان کە بتوانن ئەم بڕە زۆرەی ئۆتۆمبێل لەخۆبگرن، هەروەها خاوەن ئۆتۆمبێلەکان پابەند بکات بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی دۆستی ژینگە.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی بازاڕی شێخەڵا کەوتەوە

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكرات هەڵبژێردران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share