سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا: 88 هەزار تۆن بۆمب-مان نا بە عێراق-ەوە

جۆن مێجەر، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا دەڵێت، “لە جەنگی كەنداودا هێزەكانی هاوپەیمانیی ئەمریكا و بەریتانیا، زیاتر لە 100 هەزار گورزی ئاسمانییان لە عێراق وەشاندووە و 88 هەزار و 500 تۆن بۆمب و تەقەمەنییان بەرداوەتەوە.”

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، دیداری لەگەڵ ماڵپەڕی “فۆرس نێت”ی بەریتانیدا ئەنجامداوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی كانونی دووەم بڵاوكراوەتەوە و ڕایگەیاندووە، “سەدام حسێن لە ساڵی 1990دا كوەیتی داگیركرد و دوای گەیشتنی هەوڵە دیپلۆماتییەكان بە بنبەست، ئەنجومەنی ئاسایش 15ی كانونی دووەمی ساڵی 1991ی دەستنیشانكرد وەك دوایین وادە بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی عێراق و ڕێگەی دا “گشت ئامرازە پێویستەكان” بەكاربهێندرێن بۆ ناچاركردنی عێراق بە ملكەچبوون.”

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە قۆناغی یەكەمی جەنگەكە، بریتی بووە لە بۆردومانی ئاسمانی و لە 17ی كانونی دووەمەوە تا 23ی شوباتی خایاندووە، لەو ماوەیەشدا هێزەكانی هاوپەیمانان لەڕێگەی زیاتر لە 100 هەزار گورزی ئاسمانی و 88 هەزار و 500 تۆن بۆمب و تەقەمەنییەوە، عێراقیان بۆردومانكردووە و ژێرخانە سەربازی و شارستانییەكەیان تا ڕادەیەكی بەرفراوان وێرانكردووە.

بابەتی پێشتر

چەند لاپەڕەیەکی ترەمپ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا ڕاگیرا

بابەتی دواتر

کۆمارى مۆز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share