محەمەد شیاع سودانی و جۆ بایدن كۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو و دۆخی ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرا.

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە، وڵاتەكەی پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و كار بۆ راگرتنی جەنگ لە غەززە دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا كردووەتەوە و وتیشی، “پەیوەندییەكانی ئەمریكا و عێراق گەیشتوونەتە خاڵی وەرچەرخانی گرنگ و عێراق پشتیوانی لە هەر هەوڵێك دەكات كە ئامانج لێی راگرتنی شەڕە لە ناوچەكە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی بۆ ئێستا: وەفدەكەی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكە و هەمواری یاسای بودجە و پشكی هەرێم دەچێتە بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكەی كۆتایی ئەمساڵ دەچێتە…
Total
0
Share