کۆچبەرێک بە بەلەمێکی لە تەختە دروستکراو لە تورکیاوە خۆی گەیاندە یۆنان

ئێوارەی دوێنێ 31 ی کانوونی دووەم، کۆچبەرێکی سۆماڵی بەبێ قاچاخچی و بەبێ ئەوەی هیچ بەلەمێک بە کرێ بگرێت لە تورکیاوە خۆی گەیاندە یۆنان.

کۆچبەرە سۆماڵییەکە لە سنورەکانی تورکیاوە خۆی گەیاندووەتە دورگەی خیۆسی یۆنان و لەلایەن کەشتییەکی یۆنانییەوە ڕزگارکراوە.

میدیا یۆنانییەکان ڕوداوەکەیان وا گێڕاوەتەوە کە کەشتییەکی یۆنانی لە نزیک دورگەی خیۆسی ئەو وڵاتە نزیک بووەتەوە لە کەسێک کە بە تەنها و بە چەند پارچە تەختەیەکەوە بەرەو دورگەکە بەڕێکەوتووە و هەوڵیداوە خۆی بگەیەنێتە وشکانی.

کۆچبەرەکە بە کاپتنی کەشتییە یۆنانییەکەی وتووە خۆی بەلەمەکەی لە سنورەکانی تورکیا دروستکردووە و ئاڕاستەیەکی گرتووە تا گەیشتووەتە یۆنان.

میدیا یۆنانییەکان دەڵێن، کۆچبەرەکە ڕاستەوخۆ داوای مافی پەنابەری لە یۆنان کردووە و پۆلیس دۆسییەی بۆ کردووەتەوە.

دەریای ئیجە لە نێوان وڵاتی تورکیا و یۆنان هەزاران چیرۆکی تراژیدی و سەرسوڕهێنەری کۆچبەرانی تێدا تۆمارکراوە و سەرەڕای ڕێکارە ئەمنییە توندەکانی یۆنان بۆ ڕێگری لە هاتنی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام کۆچبەران هەموو سەرکێشییەک دەکەن تا بگەنە یۆنان و لەوێوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل: لەگەڵ بایدن ڕێککەوتین ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

نەفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەکۆتایی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ڕایگەیاند، “هەموو ئامانجەکانی سەردانەکە بەدیهات”. نەفتالی بینێت ڕایگەیاند، “هەموو ئامانجەکانی…
زیاتر ببینە

بوش: ناتۆ بەكشانەوەی خەڵكی ئەفغانستانی بۆ تاڵیبان جێهێشت تا بیانكوژێت

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ڕایدەگەیەنێت، كشانه‌وه‌ی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو خه‌ڵكی ئه‌فغانیستانیان جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بیانكوژن.…
Total
0
Share